دوو كه‌س له گرتووخانه‌ی ئیسفه‌هان حوكمی په‌ڕاندنی ده‌ست له‌سه‌ریان جێبه‌جێ كرا. حوكمه‌كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئێران په‌سند كرابوو و ته‌نیا ئه‌وه مابوو جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تیی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی به‌دواوه بووه.
حوكمی بڕینه‌وه یان په‌ڕاندنی ده‌ست حوكمێكی ئیسلامییه كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێت، پێیان وایه ئه‌گه‌ر كه‌سی دز ده‌سته‌كه‌ی په‌ڕێندرا، ئیتر واز له دزیكردن ده‌هێنێت.
ئه‌سه‌دوڵا جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی دادگای ئیسفه‌هان وێڕای پشتڕاستكردنی په‌ڕاندنی ده‌ستی دوو تاوانباره‌كه رای گه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك دزی بكات، ئه‌وا هه‌مان حوكمی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت و ئامانجیانه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و پاكیان هه‌بێت.
ئه‌و حوكمه ناڕه‌زایه‌تیی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی به‌دواوه بووه، دیانا ته‌حاوی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی كۆماری ئیسلامی رای گه‌یاندووه، ئه‌و كرده‌وه‌یه بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و به‌ربه‌رییه‌ت و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره حوكمه ده‌رده‌كه‌ن یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ده‌بێت له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ڵامده‌ر ببن و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
پێویسته بگوترێ ئێران له رووی ئابوورییه‌وه له دۆخێكی زۆر خراپدایه و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵات به دزی و به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌سه‌ڵات بۆ نمایشكردنی هێز و چاوترساندنی خه‌ڵك، هانا بۆ بڕینه‌وه و په‌ڕاندنی ده‌ستی هاووڵاتییه‌ك ده‌بات كه له‌وانه‌یه له پێناو تێركردنی سكی منداڵه‌كه‌ی به ناچاری هانای بۆ دزیكردن بردبێت.