كەریم شنگالی كۆچی دوایی كرد

:: PM:05:55:10/06/2025 ‌
كەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ سێشەم، 10ی حوزەیرانی 2025، كەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.

ئەو، وەزیری ناوخۆ بوو لە كابینەكانی پێنج، شەش، حەوتەم و هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

كەریم شنگالی، لە ساڵی 1950 لە شنگال لەدایك بووە، ماوەیەكی زۆرە تووشی نەخۆشییەكی سەخت بووە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم