پۆلیسی سلێمانی: بە هاوكاریی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكمان گرت

:: PM:06:59:10/06/2025 ‌
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، لەسەر بنەمای زانیارییەكانی هێزەكانی پۆلیس، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی بە هاوكاریی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێكی هەڵاتوو گیرا. 

پۆلیسی سلێمانی رای گەیاندووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد، كە تۆمەتبارێك لە شوقەكەی خۆیدا هێرشی كردووەتە سەری و لێیداوە و پارەكانی بردووە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەكە دەستی پێ كرد، توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت، تۆمەتبار پاش ڕووداوەكە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو و بەنیاز بووە بچێتە توركیا.

"دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوكاریی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، توانرا تۆمەتبار لە هەولێر بگیرێت". پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێ‌. 

تۆمەتبار (أ،م،م) لەدایكبووی 1995، ئێستە بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم