میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حوكمی له‌سێداره‌دانی عه‌باس كووركوور ناسراو به موجاهید كووركوور له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی بزووتنه‌وه‌ی ''ژن، ژیان، ئازادی'' جێبه‌جێ كرا.
سه‌رچاوه‌كه هێشتا نه‌ینووسیوه له كام گرتووخانه حوكمه‌كه جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام كووركوور لوڕی به‌ختیارییه و خه‌ڵكی شاری ئیزه‌یه له پارێزگای خووزستان.
له رۆژانی رابردوودا رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان دابوو له‌وه‌ی له‌وانه‌یه له‌م رۆژانه‌دا موجاهید له سێداره بدرێت، بۆیه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان راگرتنی حوكمه‌كه‌یان كردبوو.
ئه‌و حوكمدراوه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌رمه‌ی خۆپێشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه به بزووتنه‌وه‌ی ''ژن، ژیان، ئازادی'' ناسران، له دواین مانگی پایزی 2022 له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گوندی پڕسوراخ له ئاكامی هێرشی هێزه ته‌ناهییه‌كان گیرا، دوای چوار مانگ حوكمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
دادگاكانی ئێران تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر عه‌باسدا سه‌پاند گوایه چه‌كی پێ بووه و به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌ت ته‌قه‌ی كردووه و زیانی به سامانی گشتی گه‌یاندووه.
له میانی خۆپێشاندانه‌كانی ئیزه حه‌وت كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان منداڵ بوو و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن، ته‌قه‌كردنه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران و ئیتڵاعات كراوه، به‌ڵام حكوومه‌ت ئه‌و تاوانه‌ی خسته پاڵ ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌ران.
خزمه‌كانی كیان پوورفه‌له‌ك ئه‌و منداڵه‌ی له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كاندا گیانی له ده‌ست دا گوتوویانه، كوڕه‌كه‌یان له پێش چاوی دایك و باوكی كوژراوه و ئه‌و رۆژه‌ی كوڕه‌كه كوژراوه، عه‌باس كووركوور هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه نه‌بووه.
تا ئێسته 11 كه‌س له خۆپێشانده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ''ژن، ژیان، ئازادی'' له‌لایه‌ن ده‌زگا دادوه‌رییه‌كانی ئێران حوكمی سێداره‌دانیان جێبه‌جێ كراوه، هێشتا ژماره‌یه‌كی تر له گرتووخانه‌كانن كه مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.
جێی باسە تەنیا لە ماوەی مانگی ئایاری ئەمساڵدا 152 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە ژمارەیەکیان زیندانیی سیاسی بوون.