ئەو كەسەی مەلاكەی قوشتەپەی كوشت گیرا

:: AM:11:07:11/06/2025 ‌
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، ئەو كەسەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ مەلایەكی لە قوشتەپە كوشت، لەلایەن پۆلیسەوە گیرا.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی حوزەیران، پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، سەعات شەشی بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای قوشتەپە، لە ڕووداوێكی تەقەكردن ئاگادار كراینەوە، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو.

ئاماژە بەوەش كراوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت هاووڵاتییەك بە ناوی (ٲ. ن. ع) 37 ساڵ، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ كەسێك كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتە، كوژراوە.

كۆی كێشەكە ئەوەیە پێشتر ئەو مەلایە بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێكی ئەو كەسەی داوە، بەڵام دوای ئەوەی رێككەوتن كراوە، بەڵام ئەمڕۆ مەلاكە لەلایەن باوكی منداڵەكە كوژراوەتەوە.

تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە گیراوە و ئێستەیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دراوەتە دادگا.



وشە - رامیار جەواد