سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای دیاله ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ئافره‌تێك كه دایكی سێ منداڵه، له‌ناو ماڵه‌كه‌یاندا خۆی خنكاندووه و گیانی له ده‌ست داوه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆی كوشتووه، دایكی سێ منداڵه و له‌دایكبووی ساڵی 2000ـه، له ناو ژوورێكی ماڵه‌كه‌ی له رێگه‌ی شاڵه‌كه‌یه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه تا گیانی له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، رووداوه‌كه له گوندی ته‌حویله‌ی سه‌ربه قه‌زای خالسی سه‌ربه پارێزگای دیاله رووی داوه، ده‌كه‌وێته باكوری به‌عقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگاكه.
دواتریش سه‌رچاوه‌كه گوتی، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری خۆكوشتنه‌كه پاڵه‌په‌ستۆی كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی خراپی ده‌روونی بووه. وێڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
دۆخی خراپی ده‌روونی و ته‌ناهی و ئابووری له‌لایه‌ك و دواكه‌وتوویی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه و هاوكات داونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌كی تر، هۆكارگه‌لێكن بۆ دیارده‌ی خۆكوشتن له عێراقدا، بۆیه خۆكوشتن له‌و وڵاته بووه‌ته دیارده و به‌تایبه‌تی به‌غدا زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی تێدا روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رووداوانه زۆر كه‌م بوونه‌ته‌وه و له ئاستی ده‌گمه‌ندایه.