هاووڵاتییه‌كی گه‌نجی كورد و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كۆتۆلی سه‌ربه شاری خۆیه‌ی پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پاش 45 ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له گرتووخانه‌ی شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له ده‌ست دا. به‌رپرسانی توركیا گوتوویانه ئه‌و له گرتووخانه‌دا خۆی كوشتووه.
ناوی گه‌نجه‌كه شه‌مسه‌دین ئیسماعیلی و ته‌مه‌نی 25 ساڵ بووه، به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه و توركیا به بنه‌ماڵه‌كه‌ی گوتووه له گرتووخانه‌دا خۆی كوشتووه.
هه‌فته‌ی رابردوو ته‌رمی گه‌نجه‌كه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا، ئێواره‌ی یه‌كشه‌م هه‌شتی حوزه‌یران بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گواسترایه‌وه و رۆژی دووشه‌م ره‌وانه‌ی ورمێ كرا.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌و هاووڵاتییه به‌مه‌به‌ستی كاركردن ڕووی له توركیا كردبوو و له وێستگه‌یه‌ك له ئامه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره گواسترابووه‌وه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاندووه كه شه‌مسه‌دین ئیسماعیلی به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر به ماتۆڕ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووبوو، باری ته‌ندروستیی گونجاوی نه‌بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له گرتووخانه‌ی ئامه‌د به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه.