درەنگانی ئەمشەو لە گوندی بشیریانی سەربە قەزای بەردەڕەش، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیی نێوان دوو ئامۆزا، دوو ئافرەت كە خوشكی یەكترن، دەكوژرێن و سێ كەسیش بریندار دەكرێن، یەكێك لە بریندارەكان باوكی دوو كوژراوەكەیە.
رووداوەكە بەم شێوەیە بوو، لە كاتی تێپەڕبوونی خێزانێك بۆ گوندی بشیریانی سەربە قەزای بەردەڕەش، لەلایەن كۆمەڵێك كەس كە كێشەی كۆمەڵایەتییان هەیە، بەهەڵە دەستڕێژی فیشەك لەو خێزانە دەكرێت، لە ئەنجامدا دوو ئافرەت بە ناوەكانی (ئامینە شێرزاد و ئایە شێرزاد) دەكوژرێن و باوكیشیان كە شۆفێری ئۆتۆمبێڵەكە بووە، لەگەڵ دوو كەسی تر بریندار دەكرێن.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانە بەهەڵە دەستڕێژی فیشەكیان لەو ئۆتۆمبێلە كردووە و وایانزانیوە ئۆتۆمبێلی لایەنی بەرانبەریانە كە كێشە لە نێوانیاندا هەیە. تا ئێستە تۆمەتبارەكان نەگیراون و خۆیان ڕادەستی پۆلیس نەكردووە.