له پارێزگایه‌كی میسردا چوار كه‌س پێكه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ئافره‌تێكی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، دوای سكاڵا له‌سه‌ریان، سه‌رجه‌میان ده‌گیرێن و ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامیی هه‌یه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی حوزه‌یران، هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیاكانی میسر وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای غه‌ربیه له میسر، دوێنێ چوار كه‌سی گرتووه كه تۆمه‌تبارن به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تێكی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ كرده‌كه‌یشیان وێنه‌یان گرتووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن برای قوربانییه‌كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، سه‌رجه‌میان گیراون و له لێكۆڵینه‌وه‌دا ددانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه.
له‌باره‌ی جۆری رووداوه‌كه‌وه ئاشكرا كراوه، كه‌سێك كه ده‌كاته برای قوربانییه‌كه، سكاڵای له‌سه‌ر خزمێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار كردووه كه ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر خوشكه‌كه‌ی، له كاتێكدا ئافره‌ته‌كه /47 ساڵ/ خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته، دوای گرتنی تۆمه‌تبار و له لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرای كردووه، سێ هاوڕێی خۆی به‌هه‌مانشێوه ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌ته‌كه، بۆیه ئه‌وانیش گیراون و ددانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه.
باس له‌وه‌ش كراوه كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر، به ته‌نیا له‌ناو شوقه‌یه‌كدا ده‌ژی و تۆمه‌تبارانیش ئه‌وه‌یان كردووه‌ته هه‌ل بۆ كرده قێزه‌ونه‌كه‌یان. به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كاته خزمی هاوسه‌ری براكه‌ی و خزمایه‌تی كردووه‌ته هه‌ل بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌كه‌ی. ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه تۆمه‌تباره‌كان ماده‌ی هۆشبه‌ر "حه‌شیش"یشیان به‌كار هێناوه.
دواتریش پۆلیسی پارێزگای غه‌ربیه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان به‌رده‌وامه و پاشان ئاراسته‌ی دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی بۆ كرده‌كه‌یان.