د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی و داكۆكیكاری راستەقینەی پێكەوەژیانە.
ئەمڕۆ یەكشەم، 15ی حوزەیران، لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ پاتریاك كاردینال مار لویس ساكۆ، سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی رای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی و داكۆكیكاری راستەقینەی پێكەوەژیانە.
ئەو رای گەیاند، وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوخۆ و ناوچەكە، دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پاڵپشتی و داكۆكیكاری راستەقینەی پێكەوەژیانە لە كوردستان، هەمیشە زەمینەیەكی باش و لەبارتری ڕەخساندووە بۆ تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم ئەو ئاین و نەتەوە و پێكهاتانەی لە كوردستان دەژین.
یەكێك لە ئامانجەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە چەندان جار مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان داكۆكیی لەسەر كردووە، بوونی پێكەوەژیانە لە كوردستان كە پێكهاتەكان لە كەشێكی ئارامدا ژیان دەكەن.