كەسێك دایكی بە سەرین دەخنكێنێت

:: PM:09:34:17/06/2025 ‌

هەواڵی شەڕ بەسەر تەواوی میدیاكاندا زاڵ بووە، ئەو شەڕەی تەنگژەكانی قووڵتر كردەوە، بەتایبەتی تەنگژە ئابووری و كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان كە زۆر وابەستەی یەكترن، هاوكات چاوی لەسەر تاوانەكان لابردووە، بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگەی نەینەوا كەسێك دایكی خۆی بە سەرین دەخنكێنێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی ئەمڕۆ سێشەم لە شاری مووسڵ پیاوێك تاوانێكی فێزەون بەرانبەر بە دایكە بەتەمەنەكەی ئەنجام دەدات، كاتێك بە سەرین دەیخنكێنێت، دوای ئەوە بانگەشەی ئەوە دەكات كە بە وەستانی دڵ گیانی لەدەست داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان لە ناوچەی گەیارە لە باشووری مووسڵ تاوانی كوشتنی ژنێكی بە تەمەنی ئاشكرا كرد، كاتێك كوڕەكەی بە سەرین ئەوی خنكاندووە و كوشتوویەتی، دوای ئەوە بانگەشەی وەستانی دڵی كردووە، دوای لێكۆڵینەوە ددانی بە تاوانەكەی ناوە و سزا دەدرێت. 


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل