ژنێكی 26 ساڵە كوژرا

:: PM:12:08:18/06/2025 ‌
ژنێكی گەنجی 26 ساڵ لە سەنتەری شاری زاخۆ بە دەستدرێژیی فیشەك كوژرا، پۆلیسیش زانیاریی لەبارەی رووداوەكە ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك، لەبارەی كوژرانی ژنێك ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە، سەعات هەشتی بەیانی ئەمڕۆ لە سەنتەری ئیدارەی زاخۆ، ژنێكی گەنج بە ناوی (ن،أ،ع) /26 ساڵ/ بە دەستدرێژی فیشەك كوژرا.

ئاماژە بەوەش كراوە، شوێنەواری چەند فیشەكێك بە جەستەی ژنەكەوە دیارە، دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سنوورەكە كراوە.

روون كراوەتەوە، لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە دەستی پێ‌ كردووە، پۆلیس بەپێی مادەی 405 دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.



وشە - رامیار جەواد