پۆلیسی سلێمانی داوای هاوكاری دەكات بۆ ناسینەوەی تەرمێك " تاتۆیەكی هەیە لێی نووسراوە دیلان"

:: PM:03:34:20/06/2025 ‌
لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، هاووڵاتییەک کە رەگەزی نێرە، لەشەقامی گشتیی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوە و ئێستەیش تەرمەکەی لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانییە. 

لە درێژەی ئاگاداریی پۆلیسی سلێمانی هاتووە،  ناوی سیانی كەسەكە نەزانراوە "هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکی پێ نیە، تەمەنی لە نێوان 45 - 50 ساڵە، تیشێرتێکی  خەتخەتی شین و سپی لەبەردایە. ژمارەیەک تاتۆ بەجەستەوەیەتی کەلێی نووسراوە دیلان.

پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارییەكەیدا داوای كردووە، "داوا لەکەسوکاری یان هەر هاووڵاتییەک دەکەین کە  دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پێوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی سەرچنار  بەم ژمارە تەلەفۆنە: 0533184377.


وشە - پۆڵا مەحموود