نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی عەبدوڵای حەسەنزادە كرد.
لە پرسەنامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆ كۆچی دواییی كوڕەكەیان، سەرەخۆشیی قووڵم پێشكەش بە عەبدوڵای حەسەنزادە و خێزان و كەسوكاری دەكەم، هاوسۆز و خەمیانم. لە یەزدانی مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.