بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوێكی تەقەكردن لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە قوشتەپە روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.
ئاسایش لە روونكردنەوەكەیدا رای گەیاند، سەبارەت بە ڕووداوێكی تەقەكردن لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە چوار ڕێیانی قوشتەپەی شاری هەولێر كە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن هێزەكان دەركەوت ڕووداوەكە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە لە نێوان دوو ماڵباتدا كە زاوا و غەزووری یەكترن.
" لەسەر ئەم ڕووداوە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبار گیران كە تەقەیان كردبوو بەناوەكانی (ع ، خ ، ع) و (ع ، ر ، خ) و (م ، م ، خ) دەست بەسەر چەكەكانیشدا گیراوە" ئاسایش بەمشێوەیە روونكردنەوەی داوە.