دوای ئەوە كچە مۆدێلی بەغدا جیهان فەیلی لە لایڤێك باسی كڕینی تاهۆیەك دەكات و لەگەڵ هەوادارانی دەبێتە دەمەقاڵێ، دەڵێن ئەو پارەیەت بەچی پەیدا كردووە؟ ئەویش جڕتێك لێ دەدات و دەڵێت، پارەی باوكمە. حكوومەت بڕیاری گرتنی بۆ دەردەكات.
ئەمڕۆ شەموو 28ـی حوزەیران، بەشێك لە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، دادگای كەرخ فەرمانی گرتنی بۆ كچە تیكتۆكچی "جیهان فەیلی" دەركرد.
باس لەوەش دەكەن، جیهان فەیلی بۆیە فەرمانی گرتنی بۆ دەكراوە، بەهۆی ئەوەی لە لایڤەكانی شەوانەی جڕت زۆر لێ دەدات و سووكایەتیی كردووە.
هۆكاری كێشەكە ئەوەیە جیهان فەیلی لە دواین لایڤ دەڵێت، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاهۆی 2025ـی كڕیوە، هەوادارانیشی پێی دەڵێن بەچی كڕیوتە؟، ئەویش جڕتێك لێ دەدات و دەڵێت پارەی باوكمە و ئەو بۆی كڕیوم.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاندووە، هۆكاری فەرمانی گرتن بۆ ئەو كچە ئەوەیە سووكایەتی بە هێزەكان كردووە.