ئێرانییەك لەسەر دزی لە سلێمانی گیرا

:: PM:05:47:02/07/2025 ‌
‎پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات، تۆمەتبارێكیان گرت كە دزی لە (ماركێتێك) كردبوو.

پۆلیس بڵاوی كردەوە، ‏‎دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات، سكاڵای تۆمار كرد كە لە ماركێتەكەی پارەی لێ دزراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسیەكە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێ كرد، سەرەنجام و دوای گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و ‎لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە بگیرێت. 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، تۆمەتبار (م،ع،ن) لەدایكبووی 1969یە و پێشینەی تاوانی هەیە، بە ڕەگەزنامە ئێرانییە، ددانی بەتاوانەكەیدا ناوە و ئێستە بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم