لە گەشتێكی فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ ئەوروپا، گەشتیارێكی كورد جەڵتە لێی دەدات، بەو هۆیەوە فڕۆكەكە بەناچاری دەنیشێتەوە و نەخۆشەكە بۆ نەخۆشانە دەگوازرێتەوە.
كۆمپانیای فڵای ئەربیل بڵاوی كردووەتەوە، گەشتیارێكی كورد ویستوویەتی لە رێگەی هێڵی ئاسمانی فڵای ئەربیلەوە، گەشتی ڕاستەوخۆی هەولێر-هانۆڤەر ئەنجام بدات، بەڵام لەناكاو و بە دیاریكراوی لەسەر ئاسمانی رۆمانیا، تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت.
دەشڵێت، فڕۆكەكە لەبەر ئەو ئاراستەی خۆی دەگۆڕێت و بڕیار دەدات لە بوخارێست بنیشێتەوە، دوای نیشتنەوەی ئەو فڕۆكەیەی گەشتیارەكەی تێدا بووە، لەوێ تیمی پزیشكی فڕۆكەخانەی بوخارێست گەشتیارەكە وەردەگرن و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە لە بوخارێست، لەوێ چارەسەری پزیشكی بۆ ئەنجام دەدەن.
باس لەوەش كراوە، هاوكات دوای نیشتنەوەی فڕۆكەكە و ڕادەستكردنی گەشتیارەكە بە تیمە پزیشكییەكە، فڕۆكەكە دووبارە دەستی بە گەشت كردووەتەوە و بەرەو هانۆڤەر فڕیوە و چەند خولەكێكی تر دەگات بە هانۆڤەری ئەڵمانیا.