یاریزانێكی پورتوگالی و نێودەوڵەتی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا، ئەو یاریزانە پێنج ڕۆژە هاوسەرگیریی كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم ڕۆژنامەی ماركا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێی پورتوگالی و لیڤەرپولی ئینگلیزی دیگۆ جۆتا، بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.
دیگۆ جۆتای تەمەن 28 ساڵ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول، لەگەڵ براكەی ئەندرێی، لە شاری زامورای ئیسپانی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.
جۆتا پێنج ڕۆژ پێش ئێستە ژیانی هاوسەرگیریی پێكهێناوە، یاریزانێكی سوپەری ئەوروپا بوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، دیگۆ جۆتا شۆفێریی كردووە و براكەشی لەگەڵی بووە، لە لێخوڕیندا كۆنترۆڵی لە دەست داوە لە ڕێگەی سەرەكی لای داوە و دواتر ئۆتۆمبێلەكە ئاگری گرتووە، هەروەها شایەتحاڵانی نزیك لە ڕووداوەكە باسیان لەوە كردووە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە ئاگری زۆری لێ بەرز بووەتەوە، پێوەندییان بە پۆلیس و تیمی فریاگوزاری كردووە، دواتریش دەركەوت ئەو وەرزشوانە و براكەی گیانیان لە دەست داوە.