گیراوێك كە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە، ئەمڕۆ لەناو چاكسازیی گەورانی سلێمانی گیانی لە دەست دا.
گیراوێك كە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە و لەدایكبووی ساڵی 1972ـە، گیانی لە دەست داوە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەو گیراوە سەعات پێنجی بەیانی بەهۆی دابەزینی ئۆكسجینەوە، لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لەوێ گیانی لە دەست داوە.
دەگوترێ، پێشتر گیراوەكە هیچ نەخۆشیی نەبووە، ماوەی سزاكەشی لە گرتووخانە دوو ساڵ بووە كە ناوی گیراوەكە (لوقمان حوسنی محەمەد عەلی)ـیە.