پێنج تۆمه‌تباری سیاسیی كورد كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی بۆكانن، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به سزای سێداره و سه‌رجه‌م به سزای 75 ساڵ گرتن مه‌حكوم كران. پێنج كه‌سی تر له‌م دۆسیه‌دا سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری ته‌مه‌ن 47 ساڵ، سۆران قاسمی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، پژمان سوڵتانی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، كاوه ساڵحی ته‌مه‌ن 40 ساڵ و ڕزگار بابامیری ته‌مه‌ن 42 ساڵ، هه‌ر له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ورمێ به تۆمه‌ته‌كانی "به‌غی" و "موحاربه" سزای به‌ندكردن و به تۆمه‌تی "ئه‌ندامێتی له گرووپه تیرۆریستییه‌كان"، هه‌ریه‌ك سزای 15 ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
جگه له‌مه هه‌ریه‌ك له سۆران قاسمی، كاوه ساڵحی و پژمان سوڵتانی، به سێ جار سزای سێداره، ڕزگار بابامیری به دوو جار سزای سێداره و ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری كه ئێسته به بارمته‌ی پێنج ملیار تمه‌نی ئازاد كراوه، به جارێك سزای سێداره مه‌حكوم كراون.
ئه‌م سزایه ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی تهمووز/ 16ی پووشپه‌ڕی 2725، به‌شێوه‌ی فه‌رمی به پارێزه‌ره‌كانی تۆمه‌تباره‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه.
هاوكات دانیشتنی پێداچوونه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی پێنج تۆمه‌تباری سیاسیی تری خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی هێمن كرمانج، ئه‌حمه‌د مامزاده ته‌مه‌ن 65 ساڵ، ئه‌بوبه‌كر مامزاده ته‌مه‌ن 53 ساڵ، جه‌لیل مه‌ولوودی و جوامێر مام خوسره‌وی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، به‌ڕێوه چووه كه سزاكانیان له‌لایه‌ن هه‌نگاوه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م كه‌سانه چه‌ند مانگ دوای بزووتنه‌وه‌ی ''ژن، ژیان، ئازادی'' له‌لایه‌ن ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ بێسه‌روشوێن كرابوون و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به ددانپێدانانی زۆره‌ملێ دژی خۆیان كرابوو.