بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەكان، لە بازگەی دەربەندیخان دوو تۆمەتباری هەڵاتوو لە یاسایان گرت.
رۆژی 21ی حوزەیران، بەهۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان سێ هاووڵاتی لە خانەقین، كەسێك بە چەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەكوژرێت و دەستبەجێ شوێنی ڕووداوەكە بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بڵاوی كردەوە، دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان لە بازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتباری ڕووداوەكەی شارۆکەى خانەقین بگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، تۆمەتباران بە مادەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.