پۆلیسی سۆران: ماڵێكمان ئاشكرا كرد كە بۆ كاری لەشفرۆشی بەكار دەهێنرا

:: PM:03:48:02/09/2025 ‌
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران، ماڵێكی ئاشكرا كرد كە خاوەنەكەی بۆ كاری لەشفرۆشی بەكاری دەهێنا. 

پۆلیس بڵاوی كردەوە كە دوای كۆكردنەوەی زانیاری لە گەڕەكێكی شاری سۆران، خاوەن ماڵێك ماڵەكەی بۆ كاری لەشفرۆشی بەكار دەهێنێت، بۆیە بەشی پولیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخست لە ڕێگەی بەدواداچوونی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران، بەهاوكاری بەشی ئاسایشی ناوشاری سۆران، دەركەوت كە خاوەن ماڵەكە چەندان ژنی هێناوەتەوە ماڵەكەی كە  دانیشتووی دەرەوەی شاری سۆرانن، كاری لەشفرۆشییان ئەنجام داوە بەرانبەر بە پارە و ماڵەكەی وەك شوێنی لەشفرۆشی بەكار هێناوە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە بە فەرمانی دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (گ، م، ف) بەپێی مادە سێ لە یاسایی بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و (ز، ج، ح) بەپێی مادە چوار بگیرێن، تۆمەتباران ددانیان نا بە تاوانەكەیاندا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم