رێکخراوی مانگی سووری ئەفغانستان بڵاوی کردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ وڵاتەکە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە نزیکەی هەزار و 500 کەس. بەپێی ئامارەکە سەرووی هەشت هەزار خانوو داڕماون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بریندار بوون.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له ویلایه‌تی كه‌نه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، لە هه‌ڵدانه‌وه‌ی دار و په‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان بەردەوامن و هێشتا دوای رۆژێک نەتوانراوە فریای ژمارەیک گوند بکەون. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خه‌ڵكێكی زۆرتر له ژێر باڵه‌خانه‌كاندا گیریان خواردبێت یان گیانیان له ده‌ست دابێت.
بەرەبەیانی دوێنێ دووشەم بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی شه‌ش پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر و له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر رووی دا، دواتر ژماره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی تر به گوڕی كه‌متر وڵاته‌كه‌یان هه‌ژاند.
تاڵیبان داوای له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه یارمه‌تی پێشكه‌شی ئه‌فغانستان بكه‌ن، چونكه تواناكانی حكوومه‌ته‌كه‌یان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه سنوورداره.
له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.3 پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر ئه‌فغانستانی هه‌ژاند، ئه‌وكات تاڵیبان ژماره‌ی قوربانییانی به چوار هه‌زار كه‌س ناو برد، به‌ڵام رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌كه‌ی به هه‌زار و 500 كه‌س ناو بردبوو.
له حوزه‌یرانی ساڵی 2022 بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 5.9 پله رووی دا كه بووه هۆی مردنی هه‌زار كه‌س و برینداربوونی هه‌زار و 500 كه‌س.