باڵوێزخانه‌ی عێراق له دیمه‌شق رای گه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی چاره‌نووسی كه‌مپی هۆل كردووه، كۆنفرانسه‌كه هه‌ر له‌م مانگه‌دا له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی رێكخراوه‌كه، به‌ڕێوه ده‌چێت.
یاسین شه‌ریف حه‌جیمی باڵوێزی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له دیمه‌شق، سوپاسی كۆمیساریای باڵای رێكخراوی په‌نابه‌رانی كردووه كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییه‌كانی له سووریاوه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه عێراق.
ئه‌و روونی كرده‌وه، سیاسه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌مپی هۆلن، بۆ وڵاته‌كانی خۆیان بگه‌ڕێنرێنه‌وه، ئه‌گه‌رنا كه‌مپه‌كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی تیرۆر و منداڵه‌كانیان ده‌چنه ناو گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
بۆ كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بانگهێشتی نوێنه‌ری 30 وڵاتی دنیا كراوه كه هاووڵاتییانیان له كه‌مپی هۆل هه‌یه، هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێته‌وه.
جێی باسه كه‌مپی هۆل بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه‌ی داعشن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له عێراق و سووریا حوكمیان كرد، دواجار له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه كوردییه‌كان به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ ئه‌و كه‌مپه گواسترانه‌وه.