لە سلێمانی میكسەرێك كەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك گیانی لە دەست دا و دوو كەسی تریش بریندار بوون، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانەی شار.
ئەمڕۆ پێنجشەم چواری ئەیلوول، سامان نادر بەرپرسی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، كەمێك لەمەوبەر لە نزیك باخی بەختیاری، میكسەرێكی گواستنەوەی چیمەنتۆ، بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەك گیانی لە دەست داوە و دوو هاووڵاتی تریش بریندار بوون.
زیاتر گوتی، رووداوەكە بە دیاریكراوی لە ژێر پردەكەی بەردەم باخی بەختیاری سلێمانی رووی داوە، بریندارەكانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون.
باسی لەوەش كرد، بەهۆی رووداوەكە ئەو كەسەی گیانی لە دەست داوە تەرمەكەی لە پزیشكی دادییە بەمەبەستی دیاریكردنی ناسنامە.