ڕێبین گۆرانی ژینگه‌پارێزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه خۆبه‌خشانه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانی مه‌ریوانی دابوو، به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه باری ته‌ندروستیی تێكچوبوو و دوای 10 ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و به پێی خۆی چووبووه نه‌خۆشخانه و چه‌ند جارێك تووشی حاڵه‌تی رشانه‌وه و تێكچوون بووبوو، تا دواجار ده‌بوورێته‌وه و هه‌رگیز به‌هۆش نایه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رێبین خێرا خۆی گه‌یاندبووه نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه، به‌ڵام دره‌نگ له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌وه چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش كرابوو.
ئه‌و وه‌ك خۆبه‌خش له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی ناوچه‌ی "هانه‌شێخان و ده‌ره‌وران"ی سه‌ربه مه‌ریوان كه له كۆتایی مانگی گه‌لاوێژ ڕووی دابوو، بریندار بووبوو.
هه‌ر ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌كی تری ژینگه‌پارێزی كوردستان، له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئاویه‌ری مه‌ریوان، گیانیان له ده‌ست دا.
حه‌مید مورادی چالاكی ژینگه‌پارێز و پارێزه‌ر كه به‌شێكی زۆر له جه‌سته‌ی به‌هۆی ئاگر سووتابوو، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌شی چاودێریی چڕ له نه‌خۆشخانه‌ی سنه، له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ته‌مووز گیانی له ده‌ست دا.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م ٢٧ی ته‌مووز، چیاكۆ یووسفی‌نژاد و ڕۆژی دووشه‌م ٢٨ی ته‌مووز، خه‌بات ئه‌مینی تێكۆشه‌ر و ژینگه‌پارێزێكی تری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ئه‌وانیش هه‌ر له ڕووداوه‌كه به سه‌ختی بریندار بووبوون، تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزی نیشتمان بوون.
خه‌ڵك و ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان پێیان وایه ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی له كوردستان ڕوو ده‌ده‌ن، به‌شێك له به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یان له‌سه‌ر شانی حكوومه‌ته و ڕه‌خنه له‌وه‌ش ده‌گرن له كاتی ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌یان نادات و به‌رانبه‌ر سووتانی ژینگه‌ی كوردستان كه‌مته‌رخه‌مه، بۆیه‌ش خه‌ڵك له ناچاریدا خۆیان مشووری نیشتمانه‌كه‌یان ده‌خۆن و ده‌خوازن به گیانی خۆیان پارێزگاری لێ بكه‌ن.