ده‌زگای دادی كۆماری ئیسلامیی ئێران رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌موو حوكمی له سێداره‌دانی مێهران به‌هرامیان له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی 2022ی ئێران، جێبه‌جێ كرا.
مه‌به‌ست له‌و ناڕه‌زایه‌تییانه هه‌مان ئه‌و خۆپێشاندانانه‌یه كه دواجار به بزووتنه‌وه‌ی ''ژن ژیان ئازادی'' ناسرا، له كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا و پاشان به ته‌واوی ئێران‌دا بڵاو بووه‌وه.
له میانه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا به سه‌تان كه‌س له شه‌قامه‌كان كوژران، به سه‌تانی تر حوكمی سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا یان گرتنی درێژخایه‌نیان بۆ بڕایه‌وه.
مێهران به‌هرامیان یه‌كێك بوو له‌و گیراوانه كه خه‌ڵكی ئیسفه‌هانه، له‌گه‌ڵ براكه‌ی به كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كان تۆمه‌تبار كرابوون.
به‌تایبه‌تی له دوای جه‌نگی 12 رۆژه‌وه، ئێران له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی له سێداره‌دان ده‌ستی زۆر شل كردووه و ئاماری له‌سێداره‌دان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، سزای سێداره‌ی لانی كه‌م 152 حوكمدراو له گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران جێبه‌جێ كراوه، ئاماره‌كه به‌راورد به مانگێك پێشتر 58% زیادی كردووه، چونكه له مانگی ته‌مووزدا 94 كه‌س له سێداره درابوون.
سزای له‌سێداره‌دانی شه‌ش كه‌سیان به نهێنی و بێ ئاگاداریی بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا جێبه‌جێ كراوه، دوو حاڵه‌تی له سێداره‌دانیش له پێش خه‌ڵك بووه و خه‌ڵكی پێ ترسێنراوه. له‌و ژماره‌یه‌ی له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له سێداره دراون، 24 كه‌سیان كوردن كه ده‌كاته 16%ی كۆی له‌سێداره‌دراوانی مانگی ئاب.