تا ئه‌م ساته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كردووه و مامۆستا و قوتابیان چاوه‌ڕێی ده‌ستنیشانكردنی رۆژه‌كه ده‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و پاشان حكوومه‌ته و له‌وانه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژه‌كه دیاری بكرێت.
مامۆستا دلێر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر، بۆ ''وشه'' گوتی، كاتی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 هێشتا بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه و پرسه‌كه ته‌نیا ئه‌وه نییه بگوترێ له‌و رۆژه‌دا ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و خوێندن ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵكو كۆی پلانی په‌روه‌رده و خشته‌ی ساڵانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و پلانی خوێندنی ساڵه‌كه داده‌نرێت.
ئەو روونی کردەوە لە پلانەکە به وردی ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌می خوێندن ته‌واو ده‌كرێت، كه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به وردی دیار ده‌بێت له چ كاتێكدا خوێندن كۆتایی پێ ده‌هێنرێت.
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر، له ده‌ستپێكردنی خوێندن ره‌چاوی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رماش ده‌كرێت و ده‌بێت ژینگه‌كه بۆ ئه‌وه ئاماده بێت كه قوتابیان له ئه‌گه‌ری به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما بێزار نه‌كرێن. ئه‌و ئاماژه‌ی دا ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ ساڵی خوێندن ده‌ستنیشان كراوه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ما و رێنوێنییه‌كانی یۆنیسێفیش بگونجێنرێن و هیچ جۆره ناته‌باییه‌كی نه‌بێت.
جێی ساڵانی رابردوو كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان زووتر ده‌ستنیشان ده‌كرا، ئه‌مساڵ له كاتێكدا بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه كه له مانگی تشرینی دووه‌مدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش به‌ڕێوه ده‌چێت، چه‌ند رۆژێك قوتابخانه‌كان ده‌خرێنه خزمه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌پێی یاسای پێوه‌ندیدار، هه‌موو ساڵێك ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوول ده‌ستنیشان كراوه بۆ رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، به‌ڵام به وردی نه‌نووسراوه چ رۆژێكه و ساڵانه چه‌ند رۆژێك زووتر له ناوه‌ڕاستی مانگه‌كه یان دره‌نگتر ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزه كاتی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌مساڵ بكه‌وێته 21ی ئه‌یلوول كه ده‌ستپێكی وه‌رزی پایزه، هه‌ندێك وڵات له‌م رۆژه‌دا ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.