لە ئەڵمانیا هاووڵاتییەكی كورد هاوسەرەكەی كوشت

:: AM:09:42:08/09/2025 ‌
هاووڵاتییەكی كوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چەقۆ هاوسەرە خاوەن پێنج منداڵەكەی دەكوژێت، بەڵام تا ئێستە هۆكاری كوشتنەكەی نادیارە لەسەر چی بووە.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی ئەیلوول، هەواڵی كوژرانی پەنابەرێكی كوردی هەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیا بەدەستی هاوژینەكەی بڵاو دەبێتەوە.

رەنج پشدەری چالاكی كورد لە ئەوروپا دەڵێت، هاووڵاتییەكی كورد بەناوی "ب، ق" دانیشتووی ئەڵمانیا لەشاری مەگدیبۆركە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەچەقۆ هاوسەرەكەی كوشتووە.

ئاماژە بەوەش دەكات، دوای تاوانەكە دواتر پۆلیس بەبرینداری گرتوویەتی، ئەو پیاوە خاوەنی پێنج منداڵیشە.

ئەوە لە كاتێكدایە تاوانی لەو شێوەیە زۆرجار دەبێتە هەواڵی زۆر لە میدیاكانی ئەو وڵاتە و تا ئێستە هۆكاری تاوانەكە دیار نییە لەسەر چی بووە.



وشە - رامیار جەواد