پۆلیسی هەڵەبجە رای گەیاند، بە تۆمەتی دزینی پارە لە سندووقی مزگەوت، سێ كەسی عەرەبیان گرتووە كە سندووقی خێری مزگەوتیان دزیوە.
ئەمڕۆ دووشەم هەشتی ئەیلوول، پۆلیسی هەڵەبجەوە رای گەیاند، سێ كەسیان گرتووە كە هەستاون بە دزیكردن لە سندووقی خێر لە مزگەوتەكانی ناو شاری هەڵەبجە.
پۆلیس دەڵێت: لە كاتی لێكۆڵینەوەدا ددانیان ناوە بە تاوانێكی تریش، ئەویش شكاندن و بردنی پارەی ناو سندووقی هاوكارییە بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە ناو ماركێتێكدا."
"دزەكان دەڵێن لە دوو مزگەوت پارەیان دزیوە، بەڵام چونكە دیار نییە سندووقی خێریی مزگەوت چەند پارەی تێدایە، ناتوانین متمانە بە قسەكانیان بكەین."
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە گوتی، هەرسێ تۆمەتبارەكە عەرەبن و پێشتریش دزیی تریان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.
بەگوێرەی پۆلیسی هەڵەبجە، "م، ح، ر تەمەن 17ساڵ – ع، و، ع تەمەن 17 ساڵ – ا، و، ع تەمەن 14 ساڵ" سێ تۆمەتبارەكەن و لە بەردەم دادوەردا انیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.