حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئۆفه‌رێكی خستووه‌ته به‌رده‌م دانیشتووانی غه‌زه و پێی گوتوون، له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره و یارمه‌تیی دارایی، بۆیان هه‌یه غه‌زه به‌جێبهێڵن و له شوێنێكی تر نیشته‌جێ ببن.
هێشتا پڕۆژه‌كه له قۆناغی هه‌ڵسه‌نگاندندایه و به فه‌رمی ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی میدیاكان، ئه‌مه‌ریكا پێنج هه‌زار دۆلار ده‌داته هه‌ر هاووڵاتییه‌كی غه‌زه كه بخوازێت ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێبهێڵێت، له هه‌مان كاتدا كرێی خانووی چوار ساڵی پێ ده‌دات ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێكی تر نیشته‌جێ ببێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كان 38 لاپه‌ڕه‌ن و له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌شێكه له پلانی سندووقی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی غه‌زه و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بڕیاره له داهاتوودا له‌م كه‌رته جێبه‌جێ بكرێت.
به‌پێی پڕۆژه‌كه، ده‌بێت دانیشتووانی غه‌زه به ویستی خۆیان بۆ وڵاتانی تر بگوازرێنه‌وه، یان له هه‌ندێك شوێنی سنووردار هه‌ر له نزیك غه‌زه نیشته‌جێ بكرێن تا ئه‌و كاته‌ی غه‌زه ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی له غه‌زه خاك و موڵكیان هه‌یه له بری راده‌ستكردنی موڵكه‌كه‌یان پاره‌یان پێ ده‌درێت، كه ده‌توانن به‌هۆیه‌وه له شوێنێكی تری ده‌ست به وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ژیانێكی نوێ بۆ خۆیان ده‌ست پێ بكه‌ن، یان له داهاتوو و دوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه، له‌بری موڵكه‌كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان بازرگانییان پێ بدرێت و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
جێی باسه ئه‌وه یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه غه‌زه‌یه‌كی نوێ له داهاتوودا داده‌مه‌زرێت كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تێیدا باڵاده‌ستن، ئه‌وه یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه هه‌رگیز چه‌كدارانی حه‌ماس ناتوانن له‌و شوێنه بمێننه‌وه.
شه‌ڕی غه‌زه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و له‌و كاته‌وه لانی كه‌م 65 هه‌زار كه‌س كوژراون كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن.