لافاو ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌شێك له ویلایه‌ته‌كانی پاكستانی ته‌نیوه، خه‌ڵكێكی زۆر بوونه‌ته قوربانی و زیانێكی زۆر به‌ر ژێرخانی ئاوه‌دانی و كشتوكاڵیی وڵاته‌كه كه‌وتووه.
هه‌ندێك شار و ناوچه له‌به‌ر لافاو چۆڵ كراون، ته‌نیا له شاری جه‌لالپوور له ویلایه‌تی په‌نجاب، هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی به یارمه‌تیی سوپا 122 هه‌زار كه‌سیان گواستووه‌ته‌وه.
ئاوی رووباره‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه و مه‌ترسی هه‌یه گونده‌كان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ژێر بخات. به‌گوته‌ی میدیاكانی خۆجێی پاكستان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، سه‌رووی سێ هه‌زار و 900 گوند و 26 شاره‌دێ كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاو، دوو ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س ناچار بوون ماڵه‌كانیان بۆ شوێنی تر چۆڵ بكه‌ن.
ته‌نیا له په‌نجاب 61 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی باران له پاكستان، 900 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌و دۆخه وایكردووه وڵاتانی تر هاوكاریی پاكستان بكه‌ن، سعوودیه 10 هه‌زار پاكێجی خۆراكی و 10 هه‌زار خێوه‌تی ره‌وانه‌ی پاكستان كردووه.
بارانی ئه‌مساڵی پاكستان له‌چاو ساڵی رابردوو، 73% زیادی كردووه و نزیك به نیوه‌ی دانیشتووانی پاكستان له ویلایه‌تی په‌نجاب ده‌ژین و باران زیاتر له‌و ویلایه‌ته باریوه. ژماره‌ی دانیشتووانی پاكستان 255 ملیۆن كه‌س ده‌بێت.