نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەعد خالید دەكات

:: AM:10:18:10/09/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەعد خالید جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پرسەنامەیەكدا دەڵێت، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سەعد خالید جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانم پێگەیشت. سەرەخۆشیی قووڵم پێشكەش بە بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی دەكەم، لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی‌ و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

باس لەوەش دەكات، خوالێخۆشبوو سەعد خالید مرۆڤێكی خاكەڕای پاك و دڵسۆزی گەل و وڵاتەكەی بوو، تەمەنێكی زۆری بە پێشمەرگایەتی و تێكۆشان لە پێناو دۆزی گەلەكەیدا بەسەر برد. كاتێك لەگەڵ ئێمە وەزیر بوو، نموونەی كەسێكی كارامە بوو كە هەموو ئەرك و كارەكانی بە هەستێكی بەرزی بەرپرسیاریەتی و بە گیانێكی نیشتمانی و كوردستانییانە،‌ جێبەجێ دەكرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعد خالید وەزیری پێشتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای ململانێیەكی درێژ لەگەڵ نەخۆشییەكی كوشندە، كۆچی دوایی كرد.



وشە - رامیار جەواد