سزای سێداره‌ی حوكمدراوێكی كورد و خه‌ڵكی كرماشان به ناوی ڕه‌حمان عه‌لی ئه‌كبه‌ری، له گرتووخانه‌ی دیزڵاوا جێبه‌جێ كرا.
ئه‌و گه‌نجه كورده ته‌مه‌نی 35 ساڵه و خه‌ڵكی ''ئه‌نگه‌ز''ی سه‌ربه پارێزگای كرماشانه، پێشتر له دادگا به تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر، سزای سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئه‌م به‌ندكراوه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، له میدیاكانی حكوومه‌ت به تایبه‌ت میدیا پێوه‌ندیداره‌كان به ده‌زگای دادوه‌ریی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له مانگی رابردوودا لانی كه‌م 152 حوكمدراو له گرتووخانه‌كانی ئێران له سێداره دراون كه 24 كه‌س له‌وانه كوردن و ده‌كاته 16%ی كۆی له سێداره‌دراوان. ئاماره‌كه به‌راورد به مانگێك پێشتر، 58% زیادی كردبوو، چونكه له مانگی ته‌مووزدا 94 كه‌س له سێداره درابوون.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی له سێداره‌دان له ئێران پێوه‌ندیی به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی سزاكه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه تاوانه‌كه كه‌م بكاته‌وه.