پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:12:59:10/09/2025 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری سەعد خالید دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی ئەیلوول، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی بەڕێزی خوالێخۆشبوو (سەعد خالید) جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و وەزیری پێشتری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم . 

دەشڵێت، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەكانی ببەخشێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعد خالید وەزیری پێشتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای ململانێیەكی درێژ لەگەڵ نەخۆشییەكی كوشندە، كۆچی دوایی كرد.



وشە - رامیار جەواد