ئاسایشی هەولێر: خەپە شەكرۆكە گیرا

:: PM:07:52:10/09/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەكی لەبارەی گرتنی لایڤچییەكی تیكتۆك بڵاو كردەوە. 

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر  تۆمەتبار (ش ، ف ، ح) گیرا.

دەڵێن، كەسێكی چالاكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك و ناسراوە بە (خەپە شەكرۆكە) لەگەڵ تۆمەتبارێكی هاوڕێی بەناوی (أ ، خ ، أ) بە تۆمەتی تەقەكردن و بەكار هێنانی چەكی بێ مۆڵەت.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە كە تۆمەتبار (ش ، ف ، ح ) شەوانە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك لایڤ دەكاتەوە و لایڤەكانی ناڕەزای خەڵكی لێدەكەوتەوە، لەسەر ئەو بابەتە دووجار لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەكەمان ئاگەدار كراوەتەوە و بەڵێنامەی داوە كە لایڤەكانی لە (تیك تۆك) سنوردار بكات و نەبێتە هۆكاری تێكدانی بەها كۆمەڵایەتیەكان .



وشە - سه‌رخێڵ هاشم