سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری عێراق رای گه‌یاند، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردووه‌وه سێ هه‌وڵی خۆكوشتن له پارێزگاكه روویان داوه، دوو له‌وان رزگار كراون، سێیه‌میشیان گیانی له ده‌ست دا.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، هه‌وڵی خۆكوشتنه‌كان له ناوه‌ندی نه‌جه‌ف و ده‌وروبه‌ری روویان داوه، یه‌ك له‌وان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی له شاره‌دێی عه‌باسییه له‌ناو ژوورێكی ماڵه‌كه‌یان، له رێگه‌ی گوریسه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه و گیانی له ده‌ست داوه. پۆلیس ده‌ڵێ هۆكاره‌كه‌ی تێكچوونی ده‌روونی بووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، له گه‌ڕه‌كی حولی له ناوه‌ندی نه‌جه‌ف، به‌هه‌مانشێوه گه‌نجێك كه ته‌مه‌نی له ده‌وروبه‌ری 20 ساڵ ده‌بێت، له‌ناو ماڵه‌كه‌یان له رێگه‌ی گوریسه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن، به‌ڵام خێزانه‌كه‌یان پێی ئاگادار بوون و رزگاریان كردووه، ئێسته‌یش دۆخی ته‌ندروستیی باش نییه و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
له رووداوی سێیه‌میشیدا سه‌رچاوه‌كه گوتی، گه‌نجێكی تر كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی له ده‌وروبه‌ری 20 ساڵ ده‌بێت له شه‌قامی ره‌وانی ناوه‌ندی نه‌جه‌ف، ویستوویه‌تی به "چه‌قۆ" خۆی بكوژێت، به‌ڵام هاووڵاتییان و پۆلیس فریای كه‌وتوون و له‌و هه‌وڵه‌ی خۆكوشتنه رزگاریان كردووه. تا ئێسته هۆكاری خۆكوشتنه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
دۆخی خراپی ده‌روونی و ته‌ناهی و ئابووری له‌لایه‌ك و دواكه‌وتوویی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه و هاوكات داونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌كی تر، هۆكارگه‌لێكن بۆ دیارده‌ی خۆكوشتن له عێراقدا، بۆیه خۆكوشتن له‌و وڵاته بووه‌ته دیارده و به‌تایبه‌تی به‌غدا زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی تێدا روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رووداوانه زۆر كه‌م بوونه‌ته‌وه و له ئاستی ده‌گمه‌ندایه.