درەنگانێكی شەوی رابردوو لە گوندی كەچەڵی ماوی سەربە سەیدسادق، شەڕ و دەمەقاڵی لەناو چەند گەنجێكدا رووی دا، بە چەقۆ بەربوونە یەك و پێنج كەس بریندار بوون.
سەعید ساڵح نزیكی رووداوەكە بە "وشە"ی رای گەیاند، شەڕەكە لەسەر زەوی بووە، چەند تانكەرێكی سووتەمەنی سنووری ئەو گوندانە ئەو زەویانە وەك گۆڕەپانی وەستان بەكاردەهێنن.
كەمال سەعدوون كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوكەتی حاجی موشیر، بۆ "وشە" گوتی، پێنج بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەكەمان كە برینەكان بەهۆی چەقۆوە بووە، سێ لە بریندارەكان دوای چارەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كران، دوو كەسی تریان چارەسەر كران و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراون.