له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له گرتووخانه‌كانی قزڵحیسار، رامهورمۆز، زاهیدان و ره‌شتی ئێران، سزای سێداره‌ی شه‌ش كه‌س جێبه‌جێ كراوه كه سێ له‌وانه كوردن .
دوێنێ سێشه‌م دوو به‌ندكراوی كورد به‌ناوه‌كانی مه‌سعوود ئۆختیزاده خه‌ڵكی كۆیه‌شت، ئه‌كبه‌ر ئیمامی خه‌ڵكی نوورئابادی سه‌ربه پارێزگای لوڕستان، له به‌ندیخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رۆژێك پێشتر سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی خه‌لیل ڕاشیدی خه‌ڵكی ڕامشیری سه‌ربه پارێزگای خووزستان، له گرتووخانه‌ی ڕامهۆرمۆز جێبه‌جێ كرا.
ئه‌و به‌ندكراوه پێنج ساڵ پێش به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و ئه‌وانی تریش پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا سزای سێداره‌ی حوكمدراوێكی به‌لووچ به‌ناوی ئێلیاس شیروزه‌هی ته‌مه‌ن 27 ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی زاهیدان جێبه‌جێ كرا. پێشتریش سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێك به‌ناوی موحسین یارمحه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 44 ساڵ و خه‌ڵكی تاران، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ڕه‌شت جێبه‌جێ كرابوو.
رۆژی شه‌موویش سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد به ناوی حافیز قه‌ودیده‌ست له گرتووخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت جێبه‌جێ كرا.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه ساڵانه هه‌زاران كه‌سی تێدا له سێداره ده‌درێت، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان.