سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای دیاله ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی به‌عقووبه، خۆی كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌یشی ئێسته له داد پزیشكی پارێزگاكه‌یه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی شاره‌وانیی به‌عقووبه ئه‌مڕۆ خۆی كوشتووه، له‌دایكبووی ساڵی 1979یه و له رێگه‌ی چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی خوالیدهی سه‌ربه شاره‌دێی كه‌نعان له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه رووی داوه. باس له‌وه ده‌كرێ كه ته‌رمه‌كه‌ی له داد پزیشكییه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێسته هۆكاری خۆكوشتنه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
دۆخی خراپی ده‌روونی و ته‌ناهی و ئابووری له‌لایه‌ك و دواكه‌وتوویی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه و هاوكات داونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌كی تر، هۆكارگه‌لێكن بۆ دیارده‌ی خۆكوشتن له عێراقدا، بۆیه خۆكوشتن له‌و وڵاته بووه‌ته دیارده و به‌تایبه‌تی به‌غدا زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی تێدا روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رووداوانه زۆر كه‌م بوونه‌ته‌وه و له ئاستی ده‌گمه‌ندایه.