باوكێك لە گۆڕدا دوو كوڕی بەشەڕ دەدات و كوژراوی لێ‌ دەكەوێتەوە

:: AM:11:50:18/09/2025 ‌
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لەسەر ناكۆكیی نێوان دوو برا بۆ گواستنەوەی گۆڕی باوكیان، یەكێكیان كوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی ئەیلوول، شەفەق نیوز لە سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای ئەنبار رای گەیاند، گەنجێك لەسەر گواستنەوەی گۆڕی باوكی، براكەی  خۆی كوشتووە.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، ڕووداوەكە دوای ئەوە ڕووی داوە كە دەمەقاڵەی زارەكی نێوان دوو برا لەسەر گواستنەوەی گۆڕی باوكیان پەرەی سەندووە، ناكۆكییەكە بووەتە هۆی ئەوەی یەكێكیان تەقە لەوی تریان بكات و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

روون كراوەتەوە، هێزە تەناهییەكان دوای گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەكە، لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەست پێ كردووە، تەرمەكەیش گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری.



وشە - رامیار جەواد