سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی سیستانی دەكات

:: PM:03:38:29/09/2025 ‌
سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی عەلی سیستانی كرد بەهۆی كۆچی دوایی خێزانەكەیەوە. 

سەرۆك بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس"، پەیامێكی هاوخەمی راگەیاند و نووسیویەتی، بە خەم و پەژارەیەكی قووڵەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری سەید عەلی سیستانیمان پێگەیشت. 

"پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی ماڵباتەكەی دەكەین بەهۆی ئەم لەدەستدانە گەورەیە، داواكارین لە خودای گەورە ڕەحمەتی خۆی بە كۆچكردوو ببەخشێت و شوێنێكی فراوانی لە بەهەشتدا ببەخشێت، ئیلهامبەخش بێت بۆ خێزانەكەی بە سەبر و دڵنەوایی"، لە ناوەڕۆكی پەیامەكەدا وا نووسراوە.

دوێنێ‌ شەو نووسینگەی نەجەف، هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق بڵاو كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم