یەكەم سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان كۆچی دوایی كرد

:: AM:10:33:01/10/2025 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەندامی پێشتری مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراق و یەكەم سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی ئەو حزبە، كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تشرینی یەكەم، حزبی شیوعیی كوردستان بڵاوی كردەوە، هاوڕێ عومەر عەلی یەكەم سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی كوردستان، لە تەمەنی 99 ساڵیدا لە هەولێر كۆچی دوایی كرد، بڕیارە تەرمەكەی سبەینێ پێنجشەم لە سلێمانی بە خاك بسپێردرێت.

هاوڕێ عومەر عەلی لەدایكبووی ساڵی 1926ـە و لە ساڵی 1946 پێوەندی بە حزبی شیوعیی عێراق كردووە، دواتر لە ساڵی 1948 لە كۆنگرەی قوتابیان لە بەغدا بەشدار بووە و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی گشتیی قوتابیان بووە لە عێراق.

هاوڕێ‌ عومەر ساڵی 1993 بووەتە سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی و پاشان خۆی بۆ ئەركی تر تەرخان كردووە.



وشە - رامیار جەواد