بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.9 پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر، دوورگه‌ی سیبو له فیلیپینی هه‌ژاند و به‌پێی دواین ئامار، 69 كه‌س مردوون و ده‌یان كه‌س بریندار بوون، بۆیه حكوومه‌تی خۆجێیی دوورگه‌كه له فیلیپین حاڵه‌تی كاره‌ساتباری راگه‌یاند.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه رووخاون، رێگه‌وبانه‌كان په‌كیان كه‌وتووه و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك پچڕاون، حكوومه‌تی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
به‌رگریی شارستانیی فیلیپین رای گه‌یاندووه، هێشتا به وردی نازانن چه‌ند كه‌س بێسه‌روشوێنن، به‌ڵام تا 24 سه‌عات هه‌موو شتێكیان بۆ روون ده‌بێته‌وه.
له دوای بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه، چه‌ندان بوومه‌له‌رزه‌ی تر به گوڕی كه‌متر روویان داوه، ژماره‌یه‌كی زۆری بریندار له كۆڵانه‌كان و شه‌قامه‌كان چاره‌سه‌ریی سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كرێت.
دامه‌زراوه بوومه‌له‌رزه‌زانییه‌كانی فیلیپین رایان گه‌یاندووه، 611 بوومه‌له‌رزه‌ی تر ناوچه‌كه‌یان هه‌ژاندووه كه به‌شی زۆریان گوڕیان ئه‌وه‌نده كه‌م بووه، هه‌ست پێ نه‌كراون، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان به‌گوڕ بوون و ترسیان خستووه‌ته ناو دڵی دانیشتووانی فیلیپینه‌وه.
هۆشداریی ئه‌وه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه سۆنامی روو بدات، به‌ڵام دواتر هۆشدارییه‌كی تر بڵاو كرایه‌وه و گوترا مه‌ترسییه‌كانی سۆنامی كه‌متر بوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری فیلیپین داوای له خه‌ڵك كردووه ددان به‌خۆیاندا بگرن، هاوكاریی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بكه‌ن. پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییان زۆر زیاتر به‌رز ببێته‌وه.