پۆلیسی هەڵەبجە گرتنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، كە سندوقی خێری مزگەوتێكیان دزیوە و دزەكان بە رەگەز عەرەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رای گەیاند، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا دوو تۆمەتباری بە ڕەگەز عەرەب بە ناوەكانی (م.ح.ر) تەمەن 17 ساڵ و (ا.و.ع) تەمەن 14 ساڵ بگیرێن كە لە ماوەی ڕابردوودا هەستاون بە دزیكردن لە سندووقی خێری لە مزگەوتێك لە هەڵەبجەدا.
"ئەو تۆمەتبارانە كامێرای چاودێریی مزگەوتەكەیان لەكارخستووە بۆئەوەی دەرنەكەون لە كاتی كارەكەیاندا، لە ماوەیەكی كەمدا توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دیاری بكرێن و بە بڕیاری دادوەر بگیرێن كە پێشینەی تاوانی تریان هەیە و لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا ددانیان بە تاوانەكەیان داناوە" پۆلیسی هەڵەبجە وا روونكردنەوەی داوە.