مەسروور بارزانی بۆ كۆچی دواییی سلێمان شاكر: هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر بوو

:: PM:10:11:02/10/2025 ‌
 
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری هونەرمەندی شێوەكاری ناوداری كوردستان، سلێمان شاكر، كرد.

سەرۆكی حكوومەت لە پەیامەكەیدا ڕای گەیاند، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکاری بەڕێزی هونەرمەندی شێوەكاری ناوداری كوردستان سلێمان شاكر دەکەم و هاوبەشی خەمیانیم.

مەسروور بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی هونەریی كۆچكردوو كردووە و هاتووە، مامۆستا سلێمان شاکر، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، خزمەتێکی زۆری هونەری شێوەکاری کردووە و ڕۆڵێکی دیاری لەم بوارەدا هەبوو.

لەكۆتاییی پەیامەكەیدا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ماڵبات و دۆست و هاوڕێکانی ببەخشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود