ده‌زگای دادی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو حوكمی له سێداره‌دانی حه‌وت زیندانیی سیاسیی له سنه و خووزستان جێبه‌جێ كردووه. هاوكات رێكخراوێكی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی كرده‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوول، له ئێران هه‌زار و 42 كه‌س له سێداره دراون.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی میزان كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ده‌زگای دادی ئێرانه، له‌و حه‌وت كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ له سێداره دراون، شه‌شیانی به ''تیرۆریستی جوداخواز'' ناو بردووه.
له‌و حه‌وت كه‌سه‌ی له سێداره دران، ته‌نیا ئاماژه به ناوی یه‌كێكیان كراوه كه ناوی سامان محه‌مه‌دی خیاره‌یه، تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی كوشتنی نوێنه‌ری سنه له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ری به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
محه‌مه‌د شێخولئیسلام كه نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌رییه له سنه، له ساڵی 2009 له كاتی ده‌رچوونی له مزگه‌وت ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا. دواتر هێزه‌كانی ئێران چه‌ند كه‌سێكیان گرت كه یه‌كێكیان سامان بوو و ته‌نانه‌ت تۆمه‌تی تریشیان به‌سه‌ریدا سه‌پاند.
تۆمه‌تی ئه‌وانی تر به‌شداریكردن له كوشتنی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه، هاوكات تۆمه‌تی دانانه‌وه‌ی بۆمب و تێكدانی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هه‌ر به‌پێی میدیای ده‌زگای دادی ئێران، له‌و حه‌وت كه‌سه شه‌شیان پێوه‌ندییان به ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیله‌وه هه‌بووه.
هاوكات رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی ئه‌یلوول، له ئێران هه‌زار و 42 كه‌س له سێداره دراون كه 171 كه‌س له‌وانه، ته‌نیا له مانگی رابردوودا له سێداره دراون و ته‌نیا له له‌سێداره‌دراوانی مانگی رابردوو 18 كه‌سیان كورد بوون.