بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان، تەواوی ژمارە مۆبایل و هێڵە گەرمەكانی بڵاو كردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە حاڵێكدا هاووڵاتییان پێویستیان پێ بێت، پێوەندییان پێوە بكەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، لە كاتی بوونی كێشە و گرفتی خێزانی كە پێویستی بە رێكاری یاسایی، دەروونی و كۆمەڵایەتی هەبێت، پەنا بۆ یاسا ببە و پێوەندی بەم ژمارانەوە بكە كە بڵاومان كردوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری راوێژكاری خێزانی لە هەولێر 119 و 07507599172، سلێمانی 119 و 07732055147، دهۆك 119 و 07503409656، گەرمیان 07502522728 و ئاسایشی گەرمیان 07709886016، سۆران 106 و 07514309390، راپەڕین 07509109643، زاخۆ 07503837371، هەڵەبجە نووسینگەی سەیدسادق 07723942323.
بۆ پێوەندیكردنیش بە بەشی سۆشیال میدیا، لە حاڵێكدا لە رێگەی سۆشیال میدیاوە هاووڵاتییان هەڕەشەی وێنە، ڤیدیۆ و هەراسانی ئەلیكترۆنییان رووبەڕوو دەبێتەوە، پێوەندی بە ژمارەی ئەنجوومەنی ئاسایش هەرێم 07502522728 و دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ژمارە 106 و 07703906223 ـەوە بكەن.