سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەغدا، گرتنی ئافرەتێكی لەلایەن پۆلیسەوە راگەیاند كە تووتییەك "بەبەغا"ی دزیبوو، لە كاتی دزییەكەیدا دەستدرێژیی كردووەتە سەر خاوەنی تووتییەكە، ئەویش كاتێك ویستوویەتی رێگە لە دزییەكەی بگرێت.
سەرچاوە تەناهییەكە كە قسەی بۆ پێگەی "شەفەق نیوز" كردووە و رای گەیاند، ئەو ئافرەتە لە دوكانێكی تایبەت بە فرۆشتنی باڵندە و گیانداران، تووتییەكی دزی و كاتێك خاوەنی دوكانەكە پێی زانی، ویستوویەتی رێگریی لە دزییەكە بكات، كەچی ئافرەتەكە دەستدرێژیی كردووەتە سەر ئەویش، ئێستە لەلایەن پۆلیسەوە ئافرەتەكە گیراوە.
پێگەكە باس لەوە دەكات كە ئەو تووتییەی ئافرەتەكە لە گەڕەكی ئەعزەمییەی ناوەندی بەغدا ویستوویەتی بیدزێت، جۆرێكی دەگمەن و بە نرخیش گرانە، وەك خاوەنی دوكانەكە دەڵێت، نرخی زیاتر لە دوو هەزار دۆلارە "20 وەرەقە".
سەرچاوە تەناهییەكە ئەوەشی گوت كە ئافرەتەكە جلێكی رەشی پۆشیبوو و هەر لە نزیكی رووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە هاتووەتە گرتن. رادەستی لایەنی پێوەندیدار دەكرێت بۆ وەرگرتنی رێوشوێنە یاساییەكان.